سلێمانى.. رۆژانه نزيكه‌ى 70 ره‌گه‌زنامه ده‌درێته هاووڵاتيان
K24 – سلێمانى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی سلێمانی ئاماری كاروچالاكییه‌كانی له به‌یانێكدا راگه‌یاند، له‌و مانگه‌دا 2031 ره‌گه‌زنامه دراوه‌ته هاووڵاتیان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (1-7-2015)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی سلێمانی به‌یانێكى بڵاوكرده‌وه كه كۆپیه‌كى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، تێيدا هاتووه: "له مانگی حوزیراندا 2031ره‌گه‌زنامه‌ی نوێ بۆ هاووڵاتیانى سلێمانى ده‌رهاتووه، جگه له ده‌رهێنانه‌وه‌ى2162 ره‌گه‌زنامه‌ی تێكچوو، 135 ره‌گه‌زنامه‌ی ونبوو".
له به‌یانه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هه‌ر له‌مانگى حوزه‌یراندا 8271 پێناسی نوێ ده‌رهێنراون و 919 پێناسی ونبوو تێكچوو ده‌رهێنراونه‌ته‌وه، له هه‌مان مانگدا 1477 منداڵی كوڕ‌و 1347 منداڵی كچ له‌دایك بوون، 238 هاووڵاتی ره‌گه‌زی نێر و 215 هاوڵاتی ره‌گه‌زی مێ له مانگی حوزه‌یراندا مردون.