عه‌بادی: كارنامه‌ى خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین
K24 – ھەولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند، حكوومه‌ته‌كه‌ی په‌یوه‌سته به به‌رنامه‌ی كاری خۆییه‌وه، گوتى: "زۆربه‌ی خاڵه‌كانیشمان جێبه‌جێ كردووه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (1-7-2015)، نوسینگه‌ی عه‌بادی، له‌به‌یانێكدا رایگه‌یاند، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له نوسینگه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ "یان كوبیتش" نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و "ستیوارت جونز" نوێنه‌ری كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكی و "فرانك بیكر" نوێنه‌ری كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانی، كۆبوویه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، باس له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری حكوومه‌ت و سه‌قامگیركردنی ئاشتی، پرسی یاسای پاسه‌وانه‌كان و سه‌ركه‌وتنه‌كانی حكوومه‌تی عێراق به‌رانبه‌ر به رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)، كراوه.
هه‌ر له‌و به‌یانه‌دا هاتووه، عه‌بادی جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ست بوون به به‌رنامه‌ی كاری حكوومه‌ت و چاكسازییه‌كان كردووه‌ته‌وه، راشیگه‌یاندووه كه زۆربه‌ی خاڵه‌كانی جێبه‌جێكردووه.
عه‌بادی جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه: "هه‌رچه‌نده وڵات رووبه‌ڕووی شه‌ڕێكی سه‌خت بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌موو توانایه‌كی خۆمان ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ خزمه‌تكردنی هاونیشتمانیان و زامنكردنی سه‌قامگیری و ئاشتی".
له 31 تشرینی دووه‌می 2015، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند، حكوومه‌تی عێراق، سوور ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری حكوومه‌ت و داواشی له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد هاوكار بن بۆ په‌یوه‌ستبوون به به‌رنامه‌ی كاری حكوومه‌ته‌وه.