میسر.. ئیخوانه‌كان ده‌ستگير ده‌كرێن
K24 – ھەولێر
وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر رایگه‌یاند، لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکانی میسر بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی رێكخراوی ئیخوان موسلیمینی میسر، 40 ئه‌ندامیان ده‌ستگیر كردووه.
دوێنی سێشه‌ممه (1-7-2015) وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر، له به‌یانێكدا رایگه‌یاند، لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکانی میسر بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی رێكخراوی ئیخوان موسلیمینی میسر، لە ناوچەکانی "جیزە، ئەسکەندەرییە، ئەلغەربیە، ئەلفیوم، ئەلمینا، بەنی سویف، قنا و سوهاج" توانیویانە 40 ئەندامی سەر بەو رێكخراوه دەستگیربکەن.
وەزارەتی ناوخۆی میسر ئاماژەی بەوەش داوە، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە سەرجەم دەستگیرکراوەکان رەوانەی بەردەم دادوەر کراون.
حکوومەتی میسر، لە 26-12-2013 بە فەرمی رێکخراوی ئیخوان موسلمینی وەکو رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند، داواشی لە وڵاتان بە گشتی و وڵاتانی عەرەبی بە تایبەت کرد کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو رێکخراوە بپچڕێنن، هەروەها سزای لە سێدارەدانیشی بۆ "محەممەد مورسی"، سەرۆكی لەكارلادراوی میسر دەركرد كە لەسەر لیستی ئیخوان موسلیمین له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، به‌زۆرينه‌ى سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.