دارایى بندیواره‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه جیا ده‌كاته‌وه

K24 – ھەولێر
به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی فه‌رمانبه‌ری بندیوار و دوو مووچه‌ی له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رقاڵی تۆماركردنی ناوی سه‌رجه‌م مووچه خۆرانى هه‌رێمه و بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه جیا بكرێنه‌وه.
دوێنی سێشه‌ممه (30-6-2015)، "نه‌جیبه له‌تیف"، بڕیارده‌ری لێژنه‌ی ده‌ستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان رایگه‌یاند: لە ئێسته‌دا بابەتی دوو مووچە و بندیوارەكان لە وەزارەتی داراییە و بە نیازن لە رێگەی داتابەیسەوە چارەسەری بكەن".
گوتیشی: "ئێمە لە مانگی ئازارەوە راپۆرتی لێژنەكەمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە، بۆ ئەوەی كێشەی دوو مووچە و بندیوارەكان چارەسەر بكەن".
روونیشی كرده‌وه: "ئەوەندەی زانیاریمان هەبێت وەزارەتی دارایی سەرقاڵی تۆماركردنى ناوی سەرجەم مووچە خۆرانی هەرێمە، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە ناوی دووبارە و مووچە خۆری بندیوارەكان ئاشكرا بكرێت".
نه‌جیبه، راشیگه‌یاند: "پاش تێكەڵكردنەوەی ئیدارەی سلێمانی و هەولێر و یەكخستنەوەی ئیدارەكانی یەكێتی و پارتی، بەڵام تا ئێسته چەند فەرمانگەیەكی خانەنشینی هەیە یەكنەخراونەتەوە، بۆیە وەزارەتی دارایی لەسەر پێشنیاری پەرلەمان سەرقاڵی دروستكردنی فەرمانگەیەكی نوێیە، بۆ ئەوەی سەرجەم خانەنشینانی هەرێم لەو فەرمانگەیە مووچە وەربگرن".
لەبارەی ئەو كەسانەی، كە لە ناو وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن و دەوام ناكەن نەجیبە جه‌ختیشی كرده‌وه: "ئێمە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەش بەردەوام لە هەماهەنگیدان و ئەوانیش سەرقاڵی جیاكردنەوەی ناوی بندیوارەكانن لەو پێشمەرگانەی، كە بە فیعلی لە ئەركدان".