135 هه‌زار په‌نابه‌ر له ده‌رگاى ئه‌وروپايان داوه
K24- هه‌ولێر
راپۆرتێكى كۆميسارى باڵاى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران رايگه‌ياند، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه، 135 هه‌زار په‌نابه‌ر له رێگه‌ى ده‌رياوه روويان له ئه‌وروپا كردووه.
بريان هانسفۆرد، گوته‌بێژى كۆميسارى باڵاى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران گوتى: "بێهيواكان رێكارى بێهيواييانه ده‌گرنه به‌ر و به‌داخه‌وه ره‌نگه تا كۆتايى ئه‌مساڵ ئه‌و ژماره‌يه زۆر زياتر ببێت".
روونيشيكرده‌وه، به رێژه‌ى 80 له‌سه‌د ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه گه‌يشتوونه‌ته ئه‌وروپا به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان ماوه‌ى ساڵى رابردوو زيادييان كردووه.