ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له باشووری به‌غدا روویدا
K24 – ھەولێر
پۆلیسی شاری به‌غدا رایگه‌یاند، بۆمبێكی چێنراو له‌سه‌ر رێگای "مه‌هدییه" به ئاراسته‌ی "پردی سه‌لام" له شاری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی بریندار بوونی 3 هاووڵاتی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (2-7-2015)، پۆلیسی به‌غدا به سایتى "ئه‌لمه‌سه‌له"ی راگه‌یاند: "سه‌رله‌به‌یانی زوو بۆمبێكی چێنراو له‌سه‌ر رێگای "مه‌هدییه" به ئاراسته‌ی "پردی سه‌لام" له شاری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه، له ئاكامدا بووه‌ته هۆكاری بریندار بوونی 3 هاووڵاتی، به‌ڵام تیمه‌كانی فریاگوزاری توانیان بیانگوازنه‌وه بۆ بنكه‌ی ته‌ندروستی بۆ ئه‌وه‌ی ساڕێژى برینه‌كانیان بكه‌ن".
دوێنی چوارشه‌ممه، چه‌ند كرده‌یه‌كی رفاندن له ناوچه‌ی "شعب" له باكووری شاری به‌غدا روویاندا، جگه له‌مه‌ش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاواز له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، دوو ته‌رمی دیكه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه به گوله كوژراون.