سوپای میسر باكووری سینای كۆنترۆڵ كرده‌وه
K24 – ھەولێر
گوته‌بێژی سوپای میسر رایگه‌یاند، دوای شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت له نێوان چه‌كدارانی داعش، توانیویانه ته‌واوی باكووری سینا كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه.
شه‌وی چوارشه‌ممه (1-7-2015)، "محه‌مه‌د سه‌میر" گوته‌بێژی سوپای میسر، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به كه‌ناڵی ئاسمانی "میسر"ی رایگه‌یاند: "دوای شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت له نێوان هێزه‌كانی میسر و چه‌كدارانی داعش، توانیویانه ته‌واوی باكووری سینا كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "له ئاكامی ئه‌و شه‌ڕو پێكدادانه 17 سه‌ربازی میسر گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوونه، له‌به‌رانبه‌ریشدا هێزه‌كه‌مان توانیویانه 100 چه‌كداری داعش بكوژن".
دوێنی چوارشه‌ممه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)، هێرشیان كرده سه‌ر 15 بنكه‌ی سه‌ربازی شاری شێخ زوه‌یدی باكووری سینا و چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی جیاجیاشیان له شاره‌كانی دیكه ئه‌نجامدا، له ئاكامدا بووه هۆی شه‌ڕو پێكدادانێكی سه‌خت له‌نێوان سوپای میسر و چه‌كدارانی داعش.