عه‌بادی بڕیاری پێكهێنانی گروپێكی راگه‌یاندنی سه‌ربازیدا
K24 – ھەولێر
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌یانێكدا، رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا گروپێكی راگه‌یاندنی سه‌ربازی پێكبهێنرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (2-7-2015)، نووسینگه‌ی عه‌بادی له به‌یانێكدا، رایگه‌یاند، "حه‌یده‌ر عه‌بادی"، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانى عێراق، بڕياريدا گروپێكی راگه‌یاندنی سه‌ربازی پێك بهێنرێت.
له به‌یانه‌كه‌دا هاتووه: "پێكهێنانی گروپێكی له‌و شێوه‌یه پێویسته، چونكه له ئێسته‌دا زۆربه‌ی راگه‌یاندنه‌كان زانیاری نا درووست بۆ خه‌ڵك ده‌گوازنه‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات پشێوی و دڵه‌ڕاوكێ له‌لایه‌ن خه‌ڵك دروست بكات، بۆیه، به پێویستی ده‌زانین گروپێكی راگه‌یاندنی سه‌ربازی پێكبهێنرێت، له‌ژێر فه‌رمانی وه‌زیری به‌رگری، وه‌زیری ناوخۆ و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیدا، كار بكه‌ن و هه‌مه‌هانگیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌بێت".