میسر.. حكوومه‌تی میسر به یاسایه‌كی نوێ شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات
K24 – ھەولێر
حكوومه‌تی میسر، له به‌یانێكدا رایگه‌یاند، حكوومه‌تی میسر ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ده‌ركردنی یاسایی نوێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان.
دوێنی چوارشه‌ممه (1-7-2015)، حكوومه‌تی میسر به‌یانێكی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا هاتووه: "قاهیره دوای پێداچوونه‌وه به گشت یاسا نوێیه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه، له ئێسته‌شدا چاوه‌ڕی ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندی "عه‌بدولفه‌تاح سیسی" سه‌رۆك كۆماری میسر ده‌كه‌ن.
دوای دوو رۆژ له "تیرۆركردنی" "هیشام به‌ره‌كات"، داواكاری گشتی حكوومه‌تی میسر، و هێرشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی دوێنی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی شاری"شێخ زوه‌ید" له باكووری سینا، حكوومه‌تی میسر پێداچوونه‌وه‌ی ته‌واوی بۆ یاساكانی خۆی كرد و چه‌ند یاسایه‌كی نوێی ده‌ركردووه بۆ مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان.