حوسیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر عه‌ره‌بستانى سعوودیه
K24 – ھەولێر
ئاژانسى هه‌واڵی یه‌مه‌ن، رایگه‌یاند، چه‌كدارانی حوسی به هاوكاری هاوپه‌یمانه‌كانی، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شاره‌كانی "جیزان و نه‌جران"ی عه‌ره‌بستانی سعوودیه.
دوێنی هه‌ینی(3-7-2015)، ئاژانسی هه‌واڵی یه‌مه‌ن "سبأ"، رایگه‌یاند، چه‌كدارانی حوسی به هاوكاری هاوپه‌یمانه‌كانیان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هه‌ردوو شاری جیزان و نه‌جرانی عه‌ره‌بستانی سعوودییه كه ناوچه‌یه‌كی سنوورین له نێوان یه‌مه‌ن و سعودییه‌دا.
ئه‌و ئاژانسه راشیگه‌یاند، چه‌كدارانی حوسی توانیویه‌تیان به 13 "R.B.G" بۆردومانی ئه‌و دوو شاره سنووریه بكه‌ن و چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی بكه‌نه ئامانج و له ئاكامدا ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازانی سعوودی گیانیان له ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوونه.
هه‌روه‌ها بڵاویشیكرده‌وه، فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی سعوودیه ده‌ست به‌جێ ده‌ستیان كردووه به بۆردومانكردنی حوسییه‌كان و 16 كه‌سه‌ی یه‌مه‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه، یه‌كێتی ئه‌وروپا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، داوای ئاگربه‌ست له هه‌ردوولا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی خۆیان بگه‌یه‌ننه هاووڵاتیانی یه‌مه‌مه‌نی.
هێزی هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌ب به سه‌رپه‌رشتی سعوودیه، له مانگی ئازاری رابردووه‌وه هه‌ڵمه‌تی بۆردومانكردنی ناوچه‌ی حوسیه‌كانیان ده‌ست پێكردووه به مه‌به‌ستی ناچاركردنی حوسییه‌كان تاوه‌كوو دان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی تاراوه‌گه نشینی یه‌مه‌ن "عه‌بد ربه مه‌سنور هادی"دا بنێن.