سه‌ركرده‌ی رێكخراوی ئه‌نسارولشه‌ریعه كوژرا
K24 – ھەولێر
رۆژنامه‌ی "نیۆرك تایمز"، بڵاویكرده‌وه، "سیفوڵڵای كوڕی حوسێن"، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی "ئه‌نسارولشه‌ریعه"، ناسراو به "ئه‌بو عه‌یاز" ، له هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر لیبیا كوژرا.
دوێنێ هه‌ینی (3-7-2015)، رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی، بڵاویكرده‌وه، هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی لیبیا بووه‌ته هۆی كوژرانی سه‌یفوڵڵای كوڕی حوسێن، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی ئه‌نسارولشه‌ریعه‌یه و ناسراوه به ئه‌بو عه‌یاز، به‌ره‌گه‌زیش توونسییه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه بڵاویشیكردووه‌ته‌وه: كه سیفوڵڵا چه‌ند "هێرش و كرده‌یه‌كی "تیرۆر"ی ئه‌نجامداوه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناوی له لیستی ره‌شدا هه‌یه و رێكخراوه‌كه‌ش به رێكخراوێكی "تیرۆرستی" هه‌ژمار كراوه.
سه‌یفوڵڵا ناسراو به ئه‌بو عه‌یاز، یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی ئه‌نسارولشه‌ریعه كه شان به‌شانی "ئوسامه بن لادن"، له ساڵی 2001 شه‌ڕی كردووه، له ساڵی 2002وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناوی كرده ناو لیستی ره‌شی تیرۆرستان.
له ئه‌یلولی 2012 چه‌ند هێرشێك بۆ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و قوتابخانه‌ی ئه‌مه‌ریكی له توونس ئه‌نجامدرا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیش رێكخراوی ئه‌نسارولشه‌ریعه‌ی به ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌یه تۆمه‌تبار كرد.