سو‌يد.. ژماره‌ى منداڵانى په‌نابه‌ر بۆ 15 هه‌زار به‌رز ده‌بێته‌وه
K24 – ھەولێر
فه‌رمانگه‌ى كۆچى سو‌يد، بڵايكردووه‌ته‌وه، لە مانگی یەكەمی ساڵی رابردوودا 4 هەزار و 546 منداڵ وەك پەنابەر روویان لەو وڵاتە كردووە، پێشبینی دەكرێت ئەم ساڵ ئەو ژمارەیە بۆ 15 هەزار منداڵ بەرز بێتەوە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (4-7-2015)، فەرمانگەی كۆچی سوید، لە راپۆرتێكدا رايگه‌ياند، لە 6 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا منداڵانی پەنابەر لە وڵاتەكەیاندا بە رێژەی 93% زیادی كردووە، ئەمە لە كاتێكدایە لە 6 مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو 4 هەزار و 546 منداڵ روویان لەو وڵاتە كردبوو، لە ئەمساڵیشدا ژمارەكە بۆ 8 هەزار و 774 منداڵ به‌رزبووه‌ته‌وه.
بەپێی راپۆرتەكە، ساڵی رابردوو 7 هەزار و 49 منداڵ وەك پەنابەر روویان كردووه‌ته سوید، بەڵام پێشبینی دەكرێت ئەم ساڵ ئەو ژمارەیە بۆ 15 هەزار منداڵ بەرزبێتەوە.