زیاتر له ملیۆنێك مه‌سیحی عێراقیان به‌جێ هێشتووه
K24 – ھەولێر
دوای داگیركردنی موسڵ له‌لایه‌ن رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)، زیاتر له یه‌ك ملیۆن مه‌سیحی عێراقیان به‌جێ هێشتووه و چوونه‌ته وڵاتانی ئه‌وروپا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (4-7-2015)، ده‌نگی "سوا" له عێراق، له‌سه‌ر زاری "مارل لیوس"، په‌تریاكی كه‌نیسه‌ی كلدانیه‌كان، رایگه‌یاند، دوای هاتنی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) بۆ عێراق و داگیركردنی موسڵ و ئه‌نبار، زیاتر له یه‌ك ملیۆن مه‌سیحی عێراقیان جێ هێشتووه روویان له وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه.
مار لویس، راشیگه‌یاندووه، داوا له مه‌سیحییه‌كانی عێراق ده‌كات بمێننه‌وه و كۆچ نه‌كه‌ن بۆ هیچ وڵاتێك، ئه‌گه‌رچی بارودۆخیشیان خراپ بێت.
رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردووه‌وه تاوه‌كوو ئێسته، توانیویه‌تی ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق و سووریا، به‌و هۆییه‌وه ملیۆنان كه‌س ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ری شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق و وڵاتانی ئه‌وروپا بوون.