سیسی گه‌يشته سینا
K24 – ھەولێر
دوای هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر باكووری سینا و دامركاندنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن سوپای میسر، "عه‌بدولفتاح سیسی"، سه‌رۆك كۆمارى ميسر، بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپاكه‌ى له باكووری سینا به‌سه‌ركرده‌وه.
دوێنی شه‌ممه (5-7-2015)، عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆك كۆماری میسر، له‌سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، بۆ یه‌كه‌مجار له ماوه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیدا جلوبه‌رگی سه‌ربازی پۆشى و سه‌ردانى باكووری سینای كرد.
سیسی، گوتارێكی له یه‌كێك له بنكه سه‌ربازییه‌كانی پێشكه‌ش كردوو، تیایدا گوتی: "میسر سه‌قامگیره و هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نییه"، هه‌روه‌ها له درێژه‌ی قسه‌كانیشدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)ی كرد بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كان، ره‌تی كرده‌وه كه توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت رووبه‌ڕووی هێزو سوپای میسری ببنه‌وه.
چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، چه‌ند هێرشێكیان كرده سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی باكووری سینا، 22 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی میسر گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام سوپای میسری له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی زیاتر له 100 چه‌كداری سه‌ر به‌و رێكخراوه بكوژن و باكووری سینا كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.