سووریا: 22 كه‌س به‌هۆی هێرشه ئاسمانیه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا

K24 – ھەولێر
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان چه‌ند هێرشێكی ئاسمانيیان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له شاری ره‌ققه‌دا ئه‌نجامدا، بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 22 كه‌س.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (5-7-2015)، "تۆماس گیلیریان"، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان، له به‌یانێكدا رایگه‌یاند: "هێزه‌كانيان چه‌ند گورزێكی كوشنده‌یان له مۆڵگه‌كانی داعش داوه به‌تایبه‌تی له شاری ره‌ققه، ئه‌مه‌ش وایكردووه، چه‌كدارانی داعش ترس و دڵه راوكێی زیاتریان له‌لا دروست بێت".
له به‌یانه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌مه گرنگترین هه‌ڵمه‌ته تاوه‌كوو ئێستا ئه‌نجامماندا بێت بۆ سه‌ر شاری ره‌ققه و رێگاى هاتووچۆ و عەمبارى چەک و تەقەمەنییەکى داعشى کردووەتە ئامانج و ژمارەیەک ئۆتۆمبیلى داعشیشمان تێک شکاندووە ".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی بۆردومانی هاوپه‌یمانان، 22 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه 5 كه‌سیان منداڵن و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوونه.
لە ئێسته‌دا شارى رەققە وەک پایتەختى چەکدارانى داعش ناسراوە، لەلایەکى ديكه‌شه‌وه شەڕڤانانى یەکینەکانى پاراستنى گەل و یەپەژە دواى کۆنتڕۆڵکردنى گرێ سپى و شارۆچکەى عەین عیسا، ٣٥ کیلۆمەتر نزیک بوونەتەوە لەو شاره.