عه‌بادی ئاواره‌كان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
K24 – ھەولێر
نووسینگه‌ی عه‌بادی، له به‌یانێكدا رایگه‌یاند، "حه‌یده‌ر عه‌بادی"، سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ى خزمه‌تگوزاری سه‌ردانی كه‌مپی ئاواره‌كانی كرد.
دوێنی شه‌ممه (4-7-2015)، نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له‌به‌یانێكدا، رایگه‌یاند، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌مه‌به‌ستی گوێگرتن له داواكاری ئاواره‌كان، سه‌ردانی كه‌مپه‌كانی به‌غدای كرد و به‌ڵێنی پێدان، حكوومه‌ت هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌كی خۆی ده‌خاته كار بۆ باشتركردنی بارودۆخی ژیانیان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌كوو "كاره‌با، خۆراك و داوده‌رمان..هتد".
هه‌ر له‌و به‌یانه‌دا هاتووه، حكوومه‌تی عێراق هه‌وڵده‌دات له پێناوی باشتركردنی بارودۆخی ئاواره‌كان، گوێ له داواكارییه‌كانیان بگرێت و جێبه‌جێیان بكات.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، له‌گه‌ڵ هۆزه‌كان، له هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی پارێزگای ئه‌نبارن، به‌مه‌ش به‌شێكی زۆری ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان".
رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو توانی ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق و سووریا، به‌و هۆییه‌وه ملیۆنان كه‌س ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ری شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق و وڵاتانی ئه‌وروپا بوون.