بارزانى گه‌يشته كه‌ركووك

K24 – كه‌ركوك
به‌مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانى به‌ره‌ى جه‌نگ و ئاگه‌داربوونى ره‌وشى ئه‌منى و هێرشه‌كانى داعش، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، گه‌يشته پارێزگه‌ى كه‌ركووك.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (8-7-2015)، "مسعود بارزانى"، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌مه‌به‌ستى ئاگه‌داربوونى ره‌وشى ئه‌منى و هێرشه‌كانى داعش، گه‌يشته پارێزگه‌ى كه‌ركووك، بڕیاره له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانى ئه‌و شاره كۆببێته‌وه و به‌تایبه‌تى میحوه‌ره‌كانى باشوور و رۆژئاواى شاره‌كه.
دواى كۆبوونه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى شاره‌كه و لایه‌نه سیاسییه‌كان گفتووگۆ له‌باره‌ى ره‌وشى ئه‌و شاره ده‌كات.
بارزانى له‌دواى هاتنى داعش بۆ شارى موسڵ و گرتنى "حه‌ویجه"، چه‌ندجارێك سه‌ردانى شارى كه‌ركووك و به‌ره‌كانى جه‌نگى له‌و پارێزگه‌یه‌دا كردووه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێزه ئه‌منییه‌كانى ناو شارى كه‌ركووك كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تى ئاماده باشییه‌وه، بڕیاره سه‌رجه‌م رێكاره ئه‌منییه‌كان بیگرێته‌به‌ر.