داعش كچیش سه‌رده‌برێ
K24 – ھەولێر
رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)، كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ به‌تۆمه‌ت جنێودان به خودی خودا، له "دیر ئه‌لزور" سه‌ر بڕى.
له هه‌فته‌ی رابردوودا، "روانگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ"، رايگه‌یاند، داعش كچێكی ته‌مه‌ن 17 سال، به‌تۆمه‌تی جنێودان به‌خودی خودا، له شاری دیر ئه‌لزوری سوریا به شمشێر سه‌ر بڕى.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، رێكخراوی تیرۆریستی داعش په‌لاماری شارۆچكه‌ی "ته‌ل به‌راك"ی سه‌ر به شاری حه‌سه‌كه‌ی داوه و به‌هۆیه‌وه شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌خت له نێوان شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه روویداوه.
روونيشى كرده‌وه، پێكدادانه‌كه‌ی نێوان شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و چه‌كداره تیرۆریسته‌كانی داعش به ته‌قاندنه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراوی ئه‌و رێكخراوه ده‌ستی پێ كرد‌و دوای ئه‌وه‌ش هێرشى كرده سه‌ر ناوچه‌ی ته‌ل به‌راك كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێك بوو له‌ده‌ستی دابوو.
ماوه‌ی رابردووی پێكدادانێك له نێوان چه‌كدارانی داعش وشەڕڤانانى یەکینەکانى پاراستنى گەل و یەپەژە له حه‌سه‌كه و گرێ سپى و شارۆچکەى عەین عیسا، روویاندا، نزيكه‌ى 300 هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا و زیانێكی زۆریش به‌ر ئه‌و شارۆچكانه كه‌وت.