له‌ بێجی داعش پێشڕه‌وی ده‌كات

K24 – ھەولێر

دوو خۆکوژی رێكخراوی تیرۆریستی‌ داعش و چەند چەکدارێك لە شەودا پەلاماری ناوەندی شارەوانی بێجییان داوە و سوپای عێراق و چه‌كداراني حه‌شدى شه‌عبى ناچار بە کشانەوە کردووە.

دوێنی یه‌كشه‌ممه‌ (5-7-2015)، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە،  دوو خۆکوژی رێكخراوی تیرۆریستی‌ داعش لە رێگەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە سه‌عات 8ی شەوى رابردوو هێرشیان کردووەتەوە سەر ناوەندی شارەوانی بێجی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، پێکدادانێكی سه‌خت له‌ نێوانیاندا روویداوه‌، تا درەنگانی دوێنێ شەوی خایاندووه‌، لە ئەنجامدا سوپای عیراق و چه‌كدارانی حەشدی شەعبی لە ناوەندی بێجی ناچار به‌ پاشه‌كشه‌ كراون.

رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له‌ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو توانی ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق و سووریا، به‌و هۆییه‌وه‌ ملیۆنان كه‌س ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ری شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق و وڵاتانی ئه‌وروپا بوون.