عه‌بادی دڵنیایی ده‌داته وڵاتانی عه‌ره‌بی
K24 – ھەولێر
دوای كۆبوونه‌وه‌ی عه‌بادی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نوێنه‌ری كونسوڵخانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، دڵنیای كردنه‌وه كه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌توانن له هه‌نگاوه‌كانی داهاتوودا سه‌ركه‌وتوو بن.
دوێنی یه‌كشه‌ممه (5-7-2015)، نوسینگه‌ی "حه‌یده‌ر عه‌بادی"، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له به‌یانێكدا، رایگه‌یاند، عه‌بادی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نوێنه‌ری باڵوێزخانه وڵاتانی عه‌ره‌بی كۆبووه‌ته‌وه، پێی راگه‌یاندوون كه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، به هه‌موو توانایه‌كیان خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ به‌رگریكردن له خاك و نیشتمان و پیرۆزییه‌كانی عێراق.
روونيشى كرده‌وه، عه‌بادی ئاماژه‌ی داوه به سه‌ركه‌وتنی هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و گوتوویه‌تی: " ئێمه له ئاماده باشیداین بۆ رزگاركردنی روممادی و مووسڵ، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موومان یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌كگربین به‌رامبه‌ر به داعش، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له عێراق ده‌ریانپه‌ڕێنین".
عه‌بادى گوتيشى: "هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش ته‌نیا له عێراق و سوریا نین، به‌ڵكو چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وپێش وڵاتانی وه‌كوو سعوودیه، كوێت، توونس و میسریش گرتووه‌ته‌وه، بۆيه ده‌بى هه‌موومان هاوكارى يه‌كتر بين بۆ له‌ناوبردنى داعش"