بۆ یەكەمجار نەشتەرگەری گۆڕینی کاسەی سەر ئەنجام دەدرێت

جەیمس بۆیسنی تەمەن ٥٥ ساڵ لە نەخۆشخانەی هوستن مێسۆدیست نەشتەرگەری گۆڕینی کاسەی سەر و پێستی سەری بۆ کرا کە بەیەکەم نەشتەرگەری لەو جۆرە دادەنرێت.

K24- هه‌ولێر

 

جەیمس بۆیسنی تەمەن ٥٥ ساڵ لە نەخۆشخانەی هوستن مێسۆدیست نەشتەرگەری گۆڕینی کاسەی سەر و پێستی سەری بۆ کرا کە بەیەکەم نەشتەرگەری لەو جۆرە دادەنرێت.

بۆیسن لە نەشتەرگەريیەکەدا کە لە چەند رۆژی رابردوو ئێسکێکی نوێی کاسەی سەر و پێستی نوێی بۆ دانرا، لەکاتی ئەنجامدانی ئەشتەرگەريیەکەدا بۆریە بچووکەکانی خوێنیان بۆ ماوەیەکی کاتی داخست و لە رێگەی بۆریيەکی دەستکردەوە کە پانیيەکەی بە قەدەر سەرە دەرزیيەک بوو، خوێن بە مێشکی دەدرا.

بۆسن لە ساڵی ١٩٩٢ نەخۆشە و بەدەست چەندەها کێشەی تەندروستیيەوە دەیناڵاند، تووشی نەخۆسیەکی دەگمەنی مێشک بوو کە برینێک لە کاسەی سەریدا دروستببوو، کە هيچ چارەسەرێكی بۆ نەدەكرا. هاوکات بۆیسن بەدەست کێشەی پەنکریاس و گورچیلەشیەوە دەیناڵاند، لە هەمان نەشتەرگەریدا هەردوو پەنکریاس و جگەریشیان بۆ گۆڕی. لە نەشتەرگەریەکەدا ١٢ دکتۆر بە هاوکاری ٤٠ دکتۆری یاریدەدەر بەشداريیانکرد، بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.