تاڵيبان و كابوڵ وتوێژده‌كه‌ن و ئه‌مريكا خۆشحاڵه
K24- هه‌ولێر
بزوتنه‌وه‌ى تاڵيبانى ئه‌فغانستان سه‌ره‌نجام رازى بوو له‌گه‌ڵ حكومه‌تى حاميد كارزاى سه‌رۆكى وڵات‌دا دانووستاندن بكات و بڕياره‌كه‌ش ئه‌مريكاى خۆشحاڵ كردووه.
دانووستانه‌كان له شارى ئيسلام ئابادى پايته‌ختى پاكستان به‌ڕێوه‌ده‌چن و حكومه‌تى پاكستان سه‌ر‌په‌رشتيان ده‌كات.
له‌و باره‌يه‌وه جوش ئيرنست، وته‌بێژ له كۆشكى سپى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، ئه‌مريكا له‌و بڕوايه‌دايه، ئه‌وه هه‌نگاوێكى گرنگه بۆ به‌ديهێنانى ئاشتى له ئه‌فغانستاندا.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌مريكا پشتيوانى حكومه‌تى كابوڵ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت له داهاتوودا كێشه‌كانى به دانووستان چاره‌سه‌ر بكات.
پێشتر ئه‌و دوولايه‌نه له قه‌ته‌ر و چين و نه‌رويج دانووستاندنيان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ئه‌مه يه‌كه‌مجاره له پاكستان كۆببنه‌وه.