گه‌وره‌ترين سه‌رۆك باندى مادده‌ى هۆشبه‌ر له زيندان رايكرد
بۆ جارى دووه‌م له ماوه‌ى 14 ساڵى رابردوودا، رێبه‌رى گه‌وره‌ترين باندى بازرگانيكردن به مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ناسراو به خواكين چابۆ گۆزمان، له زيندانه پڕ پاسه‌وانه‌كه‌ى رايكرد.
گۆزمان، له زيندانى تيبلانۆ، له دوورى 90 كيلۆمه‌تر له خۆرئاواى مه‌كسيكۆى پايته‌خت توانى رابكات. هه‌رچه‌ند ده‌سه‌ڵاتداران به وردى چاودێرى زيندانه‌كه‌يان ده‌كرد.
ليژنه‌ى ئه‌منى نيشتيمانيى ئه‌و وڵاته له به‌ياننامه‌يه‌كدا هه‌واڵى راكردنه‌كه‌ى پشتڕاست كرده‌وه.
حكومه‌تى ئه‌و وڵاته ژماره‌يه‌ك رێككارى گرتووه‌ته به‌ر بۆ به‌رگرتن له راكردنى يه‌كجاره‌كى ناوبراو و گه‌شته ئاسمانييه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى تولوكاى ناوچه‌كه‌ى راگرتووه.
13 ساڵ حكومه‌ت به‌دواى گۆزماندا ده‌گه‌ڕا، به‌ڵام دواجار توانيى له شوباتى 2014دا له گه‌ڕه‌كێكى گه‌شتيارى له ويلايه‌تى سيناولا ناوبراو ده‌ستگير بكات.