دواى خواردنى گۆشتى خۆشه‌ويسته‌كه‌ى، به‌دواى خۆشه‌ويستييدا ده‌گه‌ڕێت

له 2012دا لوكا ماريۆتاى كه‌نه‌دايى، له لايه‌ن دادگاوه سزاى زيندانى هه‌تا هه‌تايى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، به هۆى ئه‌وه‌ى تاوانى كوشتنى خۆشه‌ويسته‌كه‌ى و خواردنى گۆشتى ئه‌وى به‌سه‌ردا ساغ بوويه‌وه.
لوكا روكو مانيوتا، نمايشكارى جلوبه‌رگ و ئه‌كته‌رى فيلمه سێكسييه‌كانه، ئه‌و له 2012دا و له شارى مۆنترياڵ خۆشه‌ويسته‌كه‌ى خۆى كوشتبوو، هه‌ندێك له گۆشته‌كه‌ى خواردبوو، هه‌ندێكيشى به پۆسته‌دا ناردبوو بۆ چه‌ند قوتابخانه‌يه‌ك.
ناوبراو له ئێستادا ئه‌كاونتێكى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان كردووه‌ته‌وه و تێيدا داواى ئه‌وه‌ى كردووه، كه‌سێك ئه‌وى خۆش بوێت بچێته ژيانييه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كاتى له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر به‌رێت.
ئه‌و نووسيويه‌تى: "پياوێكى سپى پێست، به ته‌ندرووستييه‌كى باشه‌وه، ته‌مه‌نى له نێوان 28 تا 38 ساڵدايه، هيچى نييه، باشتره ئه‌ويش خوێنده‌وار بێت و له رووى مادديى و ده‌روونييه‌وه سه‌قامگير بێت، بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كى هه‌ميشه‌يى بنياتبنێين".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "ئه‌گه‌ر سوارچاكى خه‌ونه‌كانم ئه‌و مه‌رجانه‌ى په‌سند بوون، ئه‌وا؛ با دوو وێنه‌ى خۆى و ورده‌كارى ژيانى بۆم بنێرێت".