ده‌لهی.. قوتابیانی عێراقی داركاری كران
K24 – ھەولێر
پۆلیس و ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتی هیندۆسی، هێرشیان كرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك قوتابی عێراقی داركاریانكردن.
دوێنی دووشه‌ممه (13-7-2015)، یه‌كێك له قوتابیه عێراقییه‌كان به ئاژانسی هه‌واڵی "سامبغداد"ی راگه‌یاند: "یه‌كێك له قوتابییه عێراقییه‌كان، له‌ناو ئه‌سانسۆی كۆلێژدا جگه‌ره‌ی كێشاوه، له هه‌مان كاتدا كچێكی هیندۆسیش له‌گه‌ڵی دا ده‌بێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كچه‌كه دێته خواره‌وه راسته‌وخۆ ده‌چێته لای پۆلیس، سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات".
گوتیشی: "له دوای تۆماركردنی سكاڵاكه، بینیمان پۆلیس و ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتی هیندۆسی داربه‌ده‌ست، هێرشێكی هه‌ڕه‌مه‌كیان كرده سه‌ر هه‌موو قوتابیانی عێراقی، داركاریان كرد".
ئه‌و قوتابیه له درێژه‌ی قسه‌كانیشدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئێمه وه‌كو قوتابیانی عێراقی په‌یوه‌ندیمان كرد به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق له ده‌لهی، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ڵامیان داینه‌وه كه ئه‌م رووداوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وانه‌وه نییه".
ئه‌و قوتابییه له رێگه‌ی ئه‌و ئاژانسه‌وه داوا له هه‌ریه‌ك له "حه‌یده‌ر عه‌بادی"، سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق و "حسین شه‌هرستانی" وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق و "ئیبراهیم جه‌عفه‌ری" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كات، به‌زووترین كات بێنه سه‌ر خه‌ت و رێكاری پێویست بۆ رۆڵه‌كانیان له ده‌لهی بگرنه‌به‌ر، چونكه ئه‌وان گه‌مارۆدراون به‌بێ خواردن و خواردنه‌وه كۆ كراونه‌ته‌وه‌و له بارودۆخێكی خراپدان.