هه‌رێم كوردستان..هه‌وڵده‌درێ رادیۆكه‌ی داعشه له‌كاربخه‌ن
K24 – ھەولێر
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی رادیۆی ده‌نگی "به‌یان"ی سه‌ر به‌رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له پارێزگای دهۆك و شاره‌كانی ده‌وروبه‌ری، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ ده‌دات له دوو رێگه‌وه ئه‌م په‌خشه رابگرێت.
دوای داگیركردنی موسڵ له هاوینی ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن رێكخراوی ئیسلامی (داعش)، ته‌نیا هه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی ئه‌و شاره نه‌كه‌وتووه‌ته ژێر ده‌ستيان، به‌ڵكو ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی وه‌ك "ته‌له‌فزیۆن، رۆژنامه، گۆڤار"ه‌كانیش داگرتووه.
له مانگی رابردوو، داعش ده‌ستی كرد به په‌خشكردنی رادیۆی "ده‌نگی به‌یان" كه هێزی په‌خشكردنى ده‌گاته زۆربه‌ی شاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان، له‌م باره‌یه‌وه "وه‌سفی حه‌سه‌ن"، به‌رێوه‌به‌ری كارگێری راگه‌یاندنی پارێزگای دهۆك، به "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"ی گوت: "سه‌ره‌تا په‌خشی ده‌نگی به‌یان گه‌یشته سه‌نته‌ری شاری دهۆك دواتر گه‌یشته ناوچه‌كانی روفیا، به‌رده‌رش، شه‌را، كه‌ڵه‌ك، باعدرا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نوسراوێكمان ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی رۆشنبری سه‌ر به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، تیایدا باسمان له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و رادیۆیه كردووه، وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش ئه‌م بابه‌ته به‌هه‌ند وه‌رگرتووه له ئێسته‌دا هه‌وڵی وه‌ستانی ئه‌و په‌خشه ده‌دات".
گوتیشی: "رێكخراوی داعش، ئامێری زۆر به‌توانا و پێشكه‌وتوویى رایگه‌یاندنه‌كانی عێراقی كه‌وتووه‌ته ژێرده‌ست، هه‌ر ئه‌و رادیۆیه له توانایدایه له دووری زیاتر 5 كیلۆوات په‌خشی خۆی بكات، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و په‌خشه گه‌یشتووه‌ته پارێزگای دهۆك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر".
له لایه‌كی دیكه‌وه "هه‌ڵگورد جوندیانی"، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاند: "رێكخراوی داعش، بۆ په‌خشكردنی رادیۆكه‌ی بورجه‌كانی حكوومه‌تی عێراقی كه‌وتووه‌ته ژێر ده‌ست و به‌كاریان ده‌هێنێ، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی پێمان گه‌یشتووه، یه‌كێك له‌و بورجانه كه‌وتووه‌ته نزیك شه‌نگال و دانه‌یه‌كی دیكه‌ش كه‌وتووه‌ته ناوچه خازه‌ر".
له درێژه‌ی قسه‌كانی جوندیانی گوتیشی: "وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، له مانگی نیسانی رابردووه‌وه رێكاری پێویستی گرتووه‌ته‌به‌ر، به‌جۆرێك له هه‌وڵی ئه‌وه‌یه‌دا ئه‌و په‌خشه به‌زووترین كات بوه‌ستێنن".
روونیشی كرده‌وه: "وه‌ستانی ئه‌م رادیۆیه، له دوو رێگاوه ده‌بێت، یه‌كه‌میان له رێگای هێزه هاوپه‌یمانه‌كان، ئه‌میش به رێگای ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی ده‌كرێت، چونكه هاوپه‌یمانان ئامێری زۆر پێشكه‌وتوویان هه‌یه بۆ ئاشكراكردنی بنكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و رادیۆیه، دووه‌میان، داوكارییه‌كمان به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ حكوومه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له وه‌زاره‌ته‌كانی رۆشنبیری، ناوخۆ، گواستنه‌وه و گه‌یاندن و دارایی، پێكبهێنرێت، به‌مه‌به‌ستی دانانی پلانێك بۆ ته‌شویشكردنی ئه‌و رادیۆیه، به‌جۆرێك رادیۆیه‌كی دیكه دابمه‌زرێنین له‌سه‌ر هه‌مان فریكونس، به‌ڵام به هێزێكی زیاتر".
جوندیانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "چه‌ند ئه‌ندازیارێكی توونسی و مه‌غریبی سه‌رپه‌رشتیاری به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و رادیۆیه ده‌كه‌ن، زیاتر په‌خشه‌كانیشیان بریتییه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ له‌سه‌ر عێراق و سوریا و لیبیا، جگه له‌مه‌ش به‌به‌رده‌وامی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گه‌لی كورد و هێزی پێشمه‌رگه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه "ئه‌كریم سلێمان"، سكرتێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی لقی موسڵ، گوتی: "رێكخراوی داعش، ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر چوار كه‌ناڵی ئاسمانی له موسڵ، به‌ناوه‌كانی موسڵ، نه‌ینه‌وا، ئه‌لغه‌د و ئه‌لعراقیه، به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه بنكه‌ی كه‌ناڵی موسڵی به‌ته‌واوه‌تی سووتاندووه، هه‌روه‌ها ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر 18 بنكه‌ی رادیۆ و 34 باره‌گای رۆژنامه‌وانی".
ئاشكراشی كرد: "داعش توانیویه‌تی كه‌ناڵی ناخۆیی له ناو جه‌رگه‌ی موسڵ دابمه‌زرێنێ له ژێر ناونیشانی ئه‌لخلافه، له ئێسته‌دا له قۆناغی په‌خشی ئه‌زموونی دایه، له چه‌ند رۆژێكی دیكه، ده‌ست ده‌كات به په‌خشكردنی به‌رنامه‌كانی و ده‌گاته ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".