ئه‌مريكا: مه‌ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى ناووكييمان وه‌ستاند
K24- هەولێر
باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، مه‌ترسييه‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى ناووكييمان له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وه‌ستاند.
دوێنێ ئێران و گرووپى پێنج كۆ يه‌ك له ڤيه‌ننا، دواى 18 رۆژ له دانووستاندنى چڕ و پڕ گه‌يشتنه ئه‌و بڕوايه‌ى رێككه‌وتنێكى تايبه‌ت به پرسى ناووكى تاران واژوو بكه‌ن.
لايه‌نى ئێرانى ئيمزاكردنى ئه‌و رێككه‌وتنه به سه‌ركه‌وتنێكى مێژوويى بۆ خۆى وه‌سفده‌كات.
له كۆشكى سپى ئه‌مريكا، باراك ئۆباما قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌نووسان كرد و رايگه‌ياند، رێككه‌وتنه‌كه گرنگى له‌وه‌دايه رێگه‌مان له بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كيى ناووكى له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا گرت.
گوتيشى: "له‌مه‌ودوا جيهان ئارامتر ده‌بێت و ترسى خۆپڕچه‌ككردنى وڵاتان به چه‌كى ناووكى ره‌ويه‌وه".
ئۆباما داواشى له هه‌ردوولا كرد پابه‌ندى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتننامه‌كه ببن و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شى كرد، ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه نه‌بێت ئه‌وا سزاى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێننه‌وه.
سه‌باره‌ت به ئيسرائيليش، ئۆباما به‌ڵێنى دا به‌رده‌وام بێت له پشتيوانيكردن و پاراستنى ئاسايشى ئيسرائيل له ناوچه‌كه‌دا.
ئۆباما دڵنيايى ده‌داته ئيسرائيل و وڵاتانى كه‌نداو
باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتيوانيكردنى دۆسته‌كانى له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
دواى ئه‌وه‌ى ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك گه‌يشتنه رێككه‌وتنێكى درێژخايه‌ن سه‌باره‌ت به دۆسييه‌ى ناووكى تاران هه‌ريه‌ك له ئيسرائيل و عه‌ره‌بستانى سعوودييه نيگه‌رانى ره‌وشى نوێى ناوچه‌كه‌ن، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ئێران سزاكانى له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گيرێن.
باراك ئۆباما رايگه‌ياند، په‌يوه‌ندى به بنيامين ناتانياهۆى، سه‌ره‌ك وه‌زيرى ئيسرائيله‌وه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى دڵنيايى بكاته‌وه، كه واشنتن پشت له ئيسرائيل ناكات و ئاسايشى ده‌پارێزێت.
به‌رپرسێكى ئه‌مريكايى بۆ ئاژانسى رۆيته‌رز ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، به‌م نزيكانه ئۆباما په‌يوه‌ندى به هه‌ريه‌ك له سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زير، پادشاى عه‌ره‌بستان و ناتانياهۆى سه‌ره‌ك وه‌زيرانى ئيسرائيله‌وه ده‌كات و له هه‌ڵوێستى خۆى دڵنيايان ده‌كاته‌وه.
ئۆباما هه‌ڕه‌شه له كۆنگرێس ده‌كات
ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى گرووپى پێنج كۆ يه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران ئيمزاى كردووه، بووه‌ته جێى نيگه‌رانى كۆنگرێسى ئه‌مريكا و ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌ران و پيرانى ئه‌و وڵاته دژى رێككه‌وتنه‌كه كه‌وتوونه‌ته چالاكى.
بڕياره له ماوه‌ى دوو مانگى داهاتوودا، كۆنگرێسى ئه‌مريكا هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به‌رێككه‌وتنه‌كه بخاته‌ڕوو. رێككه‌وتنه‌كه وه‌ك پڕۆژه بڕيارێك بخاته ده‌نگدانه‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد، ئه‌گه‌ر كۆنگرێس رێككه‌وتنه‌كه ره‌تبكاته‌وه و په‌سندى نه‌كات ئه‌وا؛ ئه‌ويش ڤيتۆ دژى بڕياره‌كه‌ى كۆنگرێس به‌كارده‌هێنێت.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مريكا له پارتى كۆمارييه‌كان جۆن بينر رايگه‌ياند، ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌بێته سه‌ره‌تايه‌ك بۆ درووستبوونى كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى چه‌كيى ناووكى.
بينر گوتيشى: ئه‌و رێككه‌وتنه به مليار دۆلار ده‌خاته به‌ر ده‌ست تاران و كاتى زۆرتريشى بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات تاوه‌كو باشتر بتوانێت چه‌كى ناووكى به‌رهه‌م بهێنێت.