حه‌له‌ب... 3 رۆژنامه‌وانى ئيسپانيا بێسه‌روشوێن بوون

K24- هەولێر
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئيسپانيا، بڵاويانكرده‌وه، 3 رۆژنامه‌وانى سه‌ربه‌خۆ له سووريا ديار نه‌ماوون و په‌يوه‌ندييان به كه‌سوكار و هاوڕێ و هاوپيشهكانييانهوه نه‌ماوه.
هه‌ريه‌ك له "ئه‌نتۆنيۆ بامبليگا، خوسييه مانوێڵ لۆپيز، ئه‌نجل ساستهر"، ويستوويانه راپۆرتێكى به‌دواداچوونى ورد ئاماده بكه‌ن و بۆ ئه‌و مهبهستوهش روويتان له سوريا كردووه و گه‌يشتوونه‌ته حه‌له‌ب و له‌وێ گيرساونه‌ته‌وه.
جونز ئهليز، سه‌رۆكى يه‌كێتى رۆژنامه‌وانانى ئيسپانيايه و ئه‌و رايگه‌ياند، دواى ئه‌وه‌ى له توركياوه گه‌يشتنه خاكى سووريا، راستتر له 10ى ته‌مموزه‌وه هه‌موو پهيوهندييهكيان به كهسوكارييانهوه پچڕاوه.
گوتيشى: "هيچ زانيارييه‌كى ئه‌وتۆ سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى ئه‌و سێ رۆژنامه‌وانه له‌به‌رده‌ستدا نييه و ته‌نيا ئه‌وه‌نده ده‌زانيين كه ساڵى رابردووش به هه‌مان شێوه چه‌ند رۆژنامه‌وانێكى ئيسپانيايى رفێندران و دواتر چارهنووسييان به كوژرانيان كۆتايى پێهات.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئيسپانيا هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و رايگه‌ياندووه، ئه‌وان هه‌وڵى خۆيان له‌و چارچێوهيهدا ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ.