سێ كه‌شتيوانيى ئاسمانى گه‌يشتنه وێستگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆشايى ئاسمان

K24- هەولێر
به كه‌شتيى ئاسمانيى سويوز، دواى دوو مانگ له دواكه‌وتنيان سێ كه‌شتيوانيى ئاسمانيى گه‌يشتنه وێستگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆشايى ئاسمان.
ئاژانسى بۆشاييگه‌رى ئاسمانيى ئه‌مريكا (ناسا)، وێنه‌ى هه‌ريه‌ك له ئوليگ كۆنۆنيكۆى روسيايى و كييل ليندگرينى ئه‌مريكايى و كيميا يوى ژاپۆنى بڵاوكرده‌وه، كاتێك گه‌يشتنه وێستگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆشايى ئاسمان.
گه‌يشتنى ئه‌و كه‌شييه بۆ وێستگه‌كه دواى شه‌ش كاتژمێر له هه‌ڵدانى موشه‌كى كه‌شييه‌كه له بنكه‌ى بايكونۆرى كازاخستان هات.
ناسا روونيكرده‌وه، كه‌شتييه‌كه به سه‌لامه‌تى گه‌يشتووه‌ته وێستگه‌كه و له به‌رزى 402 كليۆمه‌تر له سه‌رووى زه‌رياى هێمنه‌وه له‌نگه‌رى گرتووه.
له نيسانى رابردوودا، كه‌شتيى ئاسمانى بورگرس شكستيهێنا له گه‌شته‌كه‌ى بۆ بۆشايى ئاسمان و به‌و هۆيه‌وه گه‌شتى تيمه‌كه بۆ ماوه‌ى دوو مانگ دواكه‌وت، به‌و پێيه‌ى پێشتر بڕيار بوو له كۆتايى ئاياردا ئه‌و كه‌شتيوانانه ره‌وانه‌ى وێستگه نێوده‌وڵه‌تييه‌كه بكرێن.