توركیا بۆردومانی په‌كه‌كه‌ی كرد
K24 – ھەولێر
دوای بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی(داعش)، له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، چه‌ند گورزێكی كوشنده‌شی ئاراسته‌ی باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (25-7-2015) "ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ" سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی توركیا، له به‌یانێكدا رایگه‌یاند: "فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، توانیویانه مۆڵگه‌كانی داعش له سووریا بۆردومان بكه‌ن، له‌دوای ئه‌ویشه‌وه حه‌وت گورزیان ئاراسته‌ی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ی له پارێزگای دهۆكی سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان كردووه".
ئۆغلۆ، هه‌ر له‌و به‌یانه‌دا، داوای له سه‌رجه‌می به‌رپرسه گه‌وره‌كان و لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی توركیا كردووه، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌وڵ و هه‌ڵمه‌ته‌كانی توركیا بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی داعش بكه‌ن.
دوای چوار رۆژ له ته‌قینه‌وه‌كه‌ى پرسووس له باشووری توركیا سه‌ر سنووری سووریا، حكوومه‌تی توركیا ده‌ستی كرد به بۆردومانكردنی چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له سووریا.
پارتی كرێكارانی كوردستان، چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی و باره‌گایه‌كی له پارێزگای دهۆك هه‌یه، دوێنی شه‌و حه‌وت گورز له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئاراسته‌ی بنكه و باره‌گاكانی كرا.