وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته نه‌جه‌ف
K24 – ھەولێر
به‌مه‌به‌ستی ئاگه‌داربوون له دوایین گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانى عێراق، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته نه‌جه‌ف.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (27-7-2015) ئاژانسی هه‌واڵی "عێراق نیوز" بڵاویكرده‌وه، "محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی شاری نه‌جه‌فی كردووه، بڕیاره له‌وێش له‌گه‌ڵ "عه‌لی سیستانی"، گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه كۆببێته‌وه، تاوتوێی ره‌وشی سیاسی عێراق و دوایین گۆڕانكارییه‌كان بكه‌ن.
ئه‌و ئاژانسه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌مه‌به‌ستی ئاگه‌داربوون له ره‌وشی گشتی عێراق، له‌دوای عه‌لی سیستانی، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای عێراق كۆده‌بێته‌وه.