Poke لە فەیسبووک چییە؟

K24- هەولێر
Poke مانای نقورچک، یان چڕنوک دەگەیەنێت، خزمەتگوزارییەکی کۆنی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکە و زۆرێک لە بەکارهێنەرەكانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە بە هەڵە لەو خزمەتگوزارییە تێگەیشتوون و بۆ مەبەستی هەڵە بەکاری دەهێنن.
لەماوەی رابردوو بەکارهێنەرە کوردەکان بۆ ئەوە بەکاریان دەهێنا کاتێک نەیاندەتوانی ئاد بۆ کەسێک بنێرن، یان لایک و کۆمێنتیان بۆ نەدەکرا لەسەر بابەتەکانی ناو ئەو تۆڕە، داوایان لە هاوڕێکانیان دەکرد پەوکیان بکەن، بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکرێت، ئەمەش تێگەیشتنێکی زۆر هەڵە و دوور بوو لەو خزمەتگوزارى.
لە راستیدا پەوک بەکاردێت بۆ ئەوەی ئەگەر هاتوو کەسێک تەنانەت هاوڕێشت نەبوو هاتە ناو پڕۆفایلەکەتەوەو کلیکی لەسەر پەوک کرد ئەوا فەیسبووک تۆ ئاگادار دەکاتەوەو دەڵێ ئەو کەسە پەوکی کردووی، ئەگەر هاتوو تۆ وەڵامی پەوکەکەی و دایەوە ئەوا راستەوخۆ ئەو کەسە بەبێ ئەوەی لات ئاد بێت بۆ ماوەی سێ رۆژ دەتوانێت سەرجەم بابەت و شتە تایبەتییەکانت ببینێت و زانیارییەکانت ببینێت واتە رێگەدانە بەکەسێک بێتە ناوپڕۆفایلەکەت بەبێ ئەوەی هاوڕێشت بێت. بەهەمان شێوەش ئەگەر تۆ پەوکی بەکارهێنەرێکی دیکەت کرد، ئەویش وەڵامی دایتەوە، ئەوە دەتوانیت بۆ ماوەی سێ رۆژ زانیارییەکانی ببینیت.