زیندانیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌توانن درێژه به خوێندن بده‌ن
K24 – ھەولێر
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی باراك ئۆباما بۆ زیندانی "ئیل رینو" له ویلایه‌تی "ئۆكلاهوما"، كۆشكی سپی رێگه به‌و زیندانیانه ده‌دات كه ده‌یانه‌وێ درێژه به خوێندنه‌كه‌یان بده‌ن و بڕوانامه‌ی زانكۆ به‌ده‌ست بهێنن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (29-7-2015) ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیته‌رز" بڵاویكرده‌وه: "دوای سه‌ردانه‌كه‌ی باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ زیندانی ئیل رینو له ویلایه‌تی ئۆكلاهوما له رۆژی 16 ئه‌م مانگه‌دا، كۆشكی سپی له نوێترین بڕیاریدا، رێگه ده‌دات به‌و زیندانیانه‌ی كه ئاره‌زووی ته‌واوكردنی خوێندنیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ بڕوانامه‌ی زانكۆ به‌ده‌ست بهێنن".
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا به‌و ئاژانسه‌ی راگه‌یاندووه: "جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره به هاوكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای ئه‌مه‌ریكاوه ده‌بێت ئه‌ویش به‌هۆی داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌ك و كردنه‌وه‌ی چه‌ند خولێكی زانكۆیی ده‌بێت له رێگه‌ی ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه".
ئه‌وه‌شی دووپاتكردووه‌ته‌وه: "نیازی كۆشكی سپی له‌و بڕیاره‌دا، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه كه دووباره هه‌لێكی دیكه بخاته به‌رده‌م زیندانییه‌كانی ئه‌و وڵاته، ئه‌ویش له رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و سزایانه‌ی كه له‌سه‌ریان بووه، بواری درێَژه‌دان به‌خوێندنیان بۆ ده‌ره‌خسێنێت".