پێشمه‌رگه ده‌چێته په‌رله‌مانى یه‌كێتى ئه‌وروپا

K24 – ھەولێر
ژمارەیەك فەرماندەی ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە لایەن پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا بە فەرمی داوەتی دانیشتنێكی پەرمانی كراون. بڕیارە ھەفتەی داھاتوو به‌ڕێكه‌ون.
دوێنێ چوارشه‌ممه (29-7-2015) "دلاوەر ئاژگەیی"، نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەوروپا، به(K24) راگەیاند: "ھەشت فەرماندەی سەربازی بەشداری له كۆبوونەوەی پەرلەمانی یه‌كێتی ئه‌وروپا دەكەن، نیازیانە لەوێ باس لە كەموكوڕیەكانی كەرەستەكانی ھێزی پێشمەرگە و چۆنیەتی پڕ چەككردنی پێشمەرگە بە چەكی قورس لە لایەن وڵاتانی رۆژئاوا بكرێت".
گوتیشی: " پرسی مەشقپێكردنی ھێزەكانی پێشمەرگە لەلایەن پسپۆرانی سەربازی ئەو وڵاتانەوە بابەتێكی دیكەی داواكارییه‌كان دەبێت".
له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو، چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی(داعش) هێرشیان كرده سه‌ر پارێزگای موسڵ، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، ئه‌و پارێزگه‌یه‌یان داگیركرد و چه‌ندین جۆر چالاكی كوشتن و بڕینی ده‌رهه‌ق به دانیشتوانی ئه‌و شاره‌يان ئه‌نجامدا, دواتر بۆ چه‌ندین جار هه‌وڵی داگیكردنی هه‌رێمی كوردستانیان دا، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به یارمه‌تی وڵاتانی هاوپه‌یمان رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و پێشيان پێ گرتن.