رووسیا ئاماده‌یه بۆ یارمه‌تیدانی سوپای عێراق
K24 – ھەولێر
به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)، رووسیا پاڵپشتی خۆی بۆ سوپای عێراق راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (30-7-2015) نوسینگه‌ی "خالد ئه‌لعبیدی"، وه‌زیری به‌رگری عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه: "ئه‌لكسه‌نده‌ر فینومینا، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی فیدراڵی روسیا، رایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه پاڵشتی گه‌لی عێراق، بكات و یارمه‌تی سه‌ربازی و لۆجستی بنێریته عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رَووی چه‌كدارانی داعش ببنه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "رووسیا چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێشكه‌وتوو بۆ عێراق ره‌وانه ده‌كات، هیوای وایه به زووترین كات داعش له عێراق ده‌رپه‌ڕێندرێ".
ماوه‌یه‌كه هه‌ڵمه‌تی گرتنه‌وه‌ی پارێزگای ئه‌نبار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌هاوكارانی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی پێكردووه، ئامانجیان ئازادكردنی ئه‌و شار‌و شارۆچكانه‌یه كه كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رووسیا ئه‌مڕۆ پاڵپشتی سه‌ربازی خۆی بۆ یارمه‌تیدانی سوپای عێراق راگه‌یاند.