عەبادى ئیدانەى بۆردومانەكانى توركیاى كرد

K24 – ھەولێر

سەرۆك وەزیرانی عێراق هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان ئیدانە دەكات و بە پێشێلكردنی سەروەری خاكی عێراق وەسف دەكات.

دوێنێ شەممە (1-8-2015) "حەیدەر عەبادی"، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە مەڕاسمێكدا لەگەڵ پارێزگارو و سەرۆكی ئەنجومەنی پاریزگاكانی عێراق كە تایبەت بوو بە گواستنەوەی دەسەڵاتەكان بۆ پارێزگاكان و سیستەمی لامەركەزی، رایگەیاند: "پێویستە توركیا رێز لە سەروەری خاكی عێراق بگرێت و نەیبەزێنێت و دەست لە بۆردومانەكانی هەڵگرێت".

راشیگەیاندووە: "گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە ناو خاكی توركیادان نەك عێراق".

جەختیشی كردەوە: "ئێمە پێشوازی لە توركیا دەكەین بۆ شەڕی رووبەڕووبوونەوەی داعش، ئەگەر ئەو كارەی بە جدی بێت، بەڵام نابێت وڵاتانی داروسێ‌ بۆ یەكلایكردنەوەی كێشە ناوخۆییەكانی بەكاربهێنێت".

بەرەبەیانی دوێنێ لە دوو كاتی جیاوازدا، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ئاسمانی "هەرێمی كوردستان"یان بەزاند و بۆردومانی گوندی "زەرگەلی"یان لە بناری قەندیل كرد و بە دەیان هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا و بریندار بوون.