به‌بێ ئاگه‌دارى په‌رله‌مانى عێراق نوێنه‌رايه‌تى خامه‌نه‌ئى كرايه‌وه
K24 – ھەولێر
له دوای سه‌ردانه‌كه‌ی "محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ عێراق، نوێنەرایەتی خامه‌نه‌ئی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كرایه‌وه.
دوێنی شه‌ممه (1-8-2015) رۆژناممه‌ی "عوكازی سعوودی"، بڵاویكرده‌وه: " بۆ یه‌كه‌مجاره نوێنه‌رایه‌تی خامه‌نه‌ئی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران به‌بێ ئاگه‌داری په‌رله‌مانی عێراق كراوه‌ته‌وه".
هه‌ر سەبارەت بەو بابەتە، "یەکێتی ھێزە عێراقیەکان" بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا داوایان لە حکوومەتەکەی عه‌بادی کرد روونکردنەوەى زياتر له‌و باره‌یه‌وه بده‌ن .
هه‌ر له‌و به‌یانه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: "ئه‌و ره‌فتارانه دەستوەردانێکی نوێی ئێرانە لە کاروباری ناوخۆیى عێراق و بەو شێوەیە ئەو وڵاتە زیاتر تێکەڵ بە بڕیارەکانی عێراق دەبێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌م جۆره ده‌ستتێوه‌ردانانه، له كه‌مكردنه‌وه‌ى سه‌روه‌رى عێراق، هيچ شتێكى ديكه نييه".
ھەفتەی رابردوو محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەردانی عێراقی کرد و له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی باڵای ئه‌و وڵاته كۆببۆوه.