ناوى تۆمه‌تبارانى كه‌يسى كه‌وتنى شارى موسڵ بڵاوده‌كرێته‌وه
K24 – ھەولێر
لێژنه‌ی كه‌یسی كه‌وتنی شاری موسڵ، ناوی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستنیشان كرد كه ده‌ستیان له كه‌وتنی شاری مووسڵدا هه‌بووه و له‌ماوه‌يه‌كى نزيكيشدا بڵاوى ده‌كاته‌وه.
دوێنی شه‌ممه (1-8-2015) "حاكم زاملی"، سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كەیسی كەوتنی شاری مووسڵ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگەیاند: "راپۆرتی لیژنەكە لە ١٠٠ لاپەرە پێكھاتووە و ھیچ كەسێك بێ بەڵگە تاوانبار نەكراوە و ھەموو شتەكان بە لێكۆڵینەوە ئەنجامدراوە، لە چەند رۆژی داھاتوودا دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ئەوەی خوێندنەوە بۆ ڕاپۆرتەكە بكرێت".
زاملی، ئەوەشی خستەڕوو: "وەڵامی ھەریەك لە مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و نوری مالكی و ئوسامە نوجەیفی جێگرانی سەرۆك كۆماری عێراق لە راپۆرتەكەدا ھەیە".
له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو، چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی(داعش) هێرشیان كرده سه‌ر پارێزگای موسڵ، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، ئه‌و پارێزگه‌یه‌یان داگیركرد و چه‌ندین جۆر چالاكی كوشتن و بڕینی ده‌رهه‌ق به دانیشتوانی ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 3 ملیۆن كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بوون به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان.