گونده‌كه‌ى نوورسى ده‌بێته مه‌نزڵگه‌ى یاران
K24- هه‌ولێر
شاره‌وانى هیزان له باكوورى كوردستان، پڕۆژه‌یه‌كى نوێى گه‌ڵاڵه كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له رێگه‌یه‌وه زێدى له دایكبوونى زاناى كورد به‌دیعولزه‌مان مه‌لا سه‌عیدیى كوردیى بكاته مه‌نزڵگه‌یه‌كى گه‌شتیارى و موریدانى رێبازى نوورسیى سه‌ردانى بكه‌ن.
سادات ئینجى، سه‌رۆكى شاره‌وانى هیزان، رایگه‌یاند، كاتێك پڕۆژه‌كه كۆتایى داها، ده‌رگاى به رووى گوندیى نوورس دا ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى شوێنكه‌وتووانى په‌یامه‌كانى نوورى مه‌لا سه‌عیدیى كوردى سه‌ردانى بكه‌ن.
ئه‌و گوتیشى: به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژى ئه‌وه ده‌وه‌ستینه‌وه سرووشتى گونده‌كه تێك بده‌ین و پڕۆژه‌كانمان به جۆرێكه كه پارێزگارى له شێوه‌ى بنه‌ڕه‌تى گونده‌كه بكه‌ین.
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، ته‌نیا ساڵى رابردوو 80 هه‌زار كه‌س به مه‌به‌ستى بینینى گونده‌كه‌ى سه‌عیدی نوورسى سه‌ردانى ناوچه‌كه‌یان كردووه.
باسیشى له‌وه‌كرد، ئه‌وان شوێن و ماڵه‌كه‌ى مه‌لا سه‌عیدیان نۆژه‌نكردووه‌ته‌وه.
مه‌لا سه‌عیدی نوورسیى نووسه‌رى كۆبه‌رهه‌مى "په‌یامه‌كانى نوور"ه و ناوبراو له رۆژنامه و گۆڤاره‌كانى سه‌رده‌مى خۆى بابه‌ت و وتارى بڵاوكردووه‌ته‌وه و له گۆڤارى رۆژى كورد كه له ئه‌سته‌نبوڵ ده‌رچووه چه‌ندین بابه‌تى بڵاوكراوه‌ى هه‌یه و به یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه هه‌ڵكه‌وتووه‌كانى كورد له باكوورى كوردستان و جیهانى ئیسلامى هه‌ژمار ده‌كرێت و ناوبانگى به‌رهه‌مه‌كانى گه‌یشتووه‌ته هه‌موو ناوچه‌یه‌كى جیهانى ئیسلامى.
ئه‌و دواى ئه‌وه‌ى له سه‌رده‌مى كه‌مال مسته‌فا پاشاى رابه‌رى ئیتحادییه‌كانه‌وه خرابووه زیندان، له سه‌ره‌تاى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو، كۆچى دواییكرد و ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و كاته‌ى توركیا ته‌رمه‌كه‌ى راده‌ستیى كه‌سوكارى نه‌كرد و تا ئێستا ئارامگه‌ى كۆتایى دیار نییه.