كێشانى جگه‌ره بۆ خوار 21 ساڵ قه‌ده‌غه‌كرا

K24- هه‌ولێر
له ويلايه‌تى هاواى ئه‌مريكا، ته‌مه‌نى رێگه‌پێدراو بۆ جگه‌ره كێشان به‌رزكرايه‌وه بۆ 21 ساڵ.
دێڤيد ئيجى، سه‌رۆكى ويلايه‌تى هاواى، واژووى له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه ياسايه كرد، كه له رێگه‌يه‌وه جگه‌ره‌كێشان له خوار ته‌مه‌ن 21ساڵ به ناياسايى هه‌ژمار ده‌كات.
بڕياره ياساكه له سه‌ره‌تاى كانوونى دووه‌مى 2016 بخرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژى هه‌ينى رابردوو، ناوبراو ياسايه‌كى ديكه‌ى ئيمزا كرد، له رێگه‌يه‌وه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك جگه‌ره كێشانى له چێشتخانه و كافتريا و كه‌نارى ده‌ريادا قه‌ده‌غه‌كرد.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه‌ى، جگه‌ره‌ى ئه‌ليكترۆنيش قه‌ده‌غه كراوه.