لێدوانێكى زێبارى ناڕه‌زايه‌تى لێكه‌وتووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر
لێدوانێكى هۆشيار زێبارى، وه‌زيرى دارايى عێراق بووه‌ته جێى گله‌يى و ناڕه‌زايه‌تى ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌رانى عێراق.
زێبارى، له لێدوانێكدا رايگه‌ياندبوو، عێراق ئاماده‌يه يه‌ده‌گى نه‌وتى شارى به‌سره بخاته ره‌هنى كۆمپانيا بيانييه‌كانه‌وه تا ئه‌و كاته‌ى قه‌يرانى دارايى عێراق كۆتايى پێ دێت.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، عاله نه‌سيف، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رايگه‌ياند، نه‌وت سامانى ميله‌ته و موڵكى وه‌زيرى دارايى نييه تاوه‌كو پێشنيازى ره‌هنى بكات بۆ كۆمپانيا بيانييه‌كان".
گوتيشى: "وه‌زير ده‌توانێت پێشنيازى ئه‌وه بكات يه‌ده‌گى نه‌وتى كوردستان بخاته ره‌هنى كۆمپانيا بيانييه‌كانه‌وه، وه‌ك گه‌ڵاڵه‌يه‌كى كورديى بۆ پاراستنى يه‌كپارچه‌يى خاكى عێراق و به‌شداربوونى كورد گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى عێراق".
روونيشيكرده‌وه، درووستبوونى قه‌يرانى دارايى و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و قه‌يرانه ئه‌ركى حكومه‌ته و پێويسته وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكوومه‌ت پلانى هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانه‌كه، به‌ڵام له عێراقدا ئه‌وه رووى نه‌داوه و وه‌زاره‌ت ده‌ربه‌ستى به ژيانى خه‌ڵك نييه.
به هۆى دابه‌زينى نرخى نه‌وت و به‌هاى دراوى عێراقى و سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕى داعش عێراق رووبه‌ڕووى قه‌يرانى كورتهێنانى بودجه بووه‌ته‌وه.