خانه‌قين.. ئاگر له كه‌مپێكى ئاواره‌كان كه‌وته‌وه
K24 – ھەولێر
به‌ڕێوبه‌رى كاروبارى ئاواره‌كان له خانه‌قين رايگه‌ياند، له كه‌مپى عه‌لياوه، كه ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتى شارۆچكه‌ى خانه‌قين، ئاگرێك له خێوه‌ى ئاواره‌كان به‌ربووه و به هۆيه‌وه 43 خێوه‌ت سووتاون.
عه‌لى غازى، به‌ڕێوبه‌رى كاروبارى ئاواره‌كان، گوتى: "به هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه له ته‌نوورێكى نان كردن و ته‌شه‌نه‌كردنى به هۆى ره‌شه‌باوه 43 خێوه‌تى ئاواره‌كان له كه‌مپى عه‌لياوه سووتاون.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و رووداوه ته‌نيا زيانى ماددى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و هيچ زيانێكى گيانى تۆمار نه‌كراوه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، رێكخراوى (UNHCR)، سه‌رپه‌رشتى درووستكردنى ئه‌و كه‌مپه‌ى كردووه و خێوه‌ته‌كانى به جۆرێك ئاماده كردووه، كه هيچ بۆشاييه‌كى له نێوانياندا نه‌هێشتووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى ئاگره‌كه زۆر به خێرايى ته‌شه‌نه بكات.
له شارۆچكه‌ى خانه‌قين، زياتر له 14 هه‌زار خێزانى ئاواره‌ى ناوچه‌كانى سنوورى پارێزگاى دياله و ناوه‌ڕاستى عێراق له كه‌مپى ئاواره‌كاندا ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.