له كاتى دووگیانی‌دا له پێنج جۆر پیڵاو دووربكه‌ره‌وه

K24- هه‌ولێر
وه‌ك ئاشكرایه ماوه‌ی سكپڕی ئافره‌تان، كاتێكی هه‌ستیاره، خانمان پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌چاوی ته‌ندروستی خۆیان بكه‌ن و به‌دووربن له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌بنه هۆكاری زیان گه‌یاندن به‌خۆیان و كورپه‌ی ناو سكیان.
یه‌كێك له‌و شتانه‌ی پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، له پێكردنی "جۆری پێڵاوه" له ژیانی رۆژانه‌دا.
چه‌نده هه‌ڵبژاردنی خۆراك گرنگه بۆ خانمی دووگیان، هه‌ڵبژاردنی جۆری پێڵاویش به ئه‌ندازه‌ی خۆراكێكی ته‌ندروست گرنگه بۆ خانمان، چونكه له‌م سه‌رده‌مه‌دا، جۆره‌ها پیڵاو كه‌وتوونه‌ته بازاڕه‌كانه‌وه كه زیانێكی یه‌كجار زۆر به‌خۆیان و به كورپه‌ی ناو سكیان ده‌گه‌یه‌نن، به پێویستمان زانی پێنج جۆر پێڵاو بخه‌ینه روو كه پێويسته خانمی دووگیان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆی به‌دوور بگرێ لێی:
1-پێڵاوی پاژنه به‌رز: ئه‌و جۆره پێڵاوه، زیانێكی زۆری هه‌یه بۆ بڕبڕه‌ی پشت، به‌جۆرێك واده‌كات خانمی دووگیان قورسایی سكه‌كه‌ی به‌پشت هه‌ڵگرێ، ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئازار له پشتدا.
2-پێڵاوی ته‌سك: خانمی دووگیان پێویسته خوێن به‌شێوه‌یه‌كى هاوسه‌نگ له جه‌سته‌یدا هاتووچۆ بكات، ئه‌و جۆره پێڵاوه واده‌كات خوێن به شێوه‌یه‌كی هێواش بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی له‌ش بچێت، جگه له‌مه‌ش واده‌كات له‌خۆته‌وه هه‌ست به دڵته‌نگی بكه‌یت.
3- پیڵاوی پاژنه نوك درێژ: ئه‌و جۆره پێڵاوه واده‌كات هه‌موو جه‌سته بكه‌ویته سه‌ر په‌نجه‌كانی پێشه‌وه ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئازار له په‌نجه‌كانی پێ، جگه له‌مه‌ش ناتوانێ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌رێگادا بڕوات.
4- پێڵاوی داخراو: ئه‌و جۆره له پێكردنیان ئاسان نییه، جگه له‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌ره‌قكردنه‌وه‌ى پێیه‌كان.
5-پیڵاوی به قه‌یتان: له پێكردنی ئه‌و جۆره پێڵاوه كاتێكی زۆری ده‌وێت بۆ له پێكردنى، زۆرجار خانمی دووگیان رووبه‌ڕووی بێزاری ده‌كاته‌وه.