هۆكاره‌كان هه‌ڵوه‌رینى قژ

K24- هه‌ولێر
یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ى كه زۆربه‌ی خانمان به‌ده‌ستيه‌وه ده‌ناڵێنن و چه‌ندین رێگاش تاقی ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو هه‌ڵوه‌رینی قژه، ، بێ ئاگا له‌وه‌ی كه هۆكارگه‌لێكی جۆراو جۆر هه‌ن ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌رینی قژ و كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان هه‌یه، ده‌كرێ له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ئاماژه‌یان پێ بده‌ین:
1-شووشتنى قژ به ئاوی گه‌رم: گه‌رماو شتێكی چێژبه‌خشه، له هه‌مان كاتیش‌دا به سووده، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر مه‌ترسیداره‌و كاريگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌رینی قژ، به‌كار هێنانی ئاوی گه‌رمه، واده‌كات قژ وشك و شاش ده‌ربكه‌وێت له دواجاردا به‌ره‌و هه‌ڵوه‌رین ده‌چێت، بۆیه واباشتره كه قژ به ئاوی شله‌تین بشورێت.
2- شانه‌كردنی قژ به‌توندى: هه‌ندێك له‌خانمان بۆ ئه‌وه‌ی قژیان خاو بكه‌نه‌وه، به‌هه‌موو توانایه‌كییانه‌وه ململانێ له‌گه‌ڵ قژه‌كانیاندا ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك واده‌كات ره‌گی قژه‌كه به‌ره‌و لاوازى بڕوات هه‌ڵوه‌رێت.
3- زیاد به‌كارهێنانی ماده كیمیاییه‌كان: زۆر به‌كارهێنان ماده كيمیاییه‌كان وه‌كوو بۆیه‌كردنی قژ و به‌كارهێنانی شاپۆی جۆراو جۆر، یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌رینی قژ، كه له ئێسته‌دا زۆربه‌ی خانمان به‌بێ بیركردنه‌وه، قژیان بۆ چه‌ندین ره‌نگی جۆراو جۆر ده‌گۆرن، یاخود چه‌ندین جۆری شامپۆ به‌كار ده‌هێنن.
4-كه‌م خوێنی: یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌رینی قژ، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كه‌م خوێنی بوون، قژیان به‌ره‌و رووتانه‌وه ده‌چێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنیشی پێویستی به ماوه‌یه‌كی درێژ هه‌یه، هۆكاری ئه‌و كه‌م خوێنیه‌ش، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بایه‌خ نه‌دان به‌و خۆراكانه‌ی كه پرۆتینیان تێدایه وه‌كوو "ماسی، نیسك، پاقله‌مه‌نیه‌كان، هێلكه و گۆشت..هتد".