باشترین 10 خۆراك بۆ جوانى پێست

K24- هه‌ولێر
خۆراك جگه له‌وه‌ی سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، له هه‌مانكاتدا گرنگیيه‌كی تایبه‌تیشى هه‌یه بۆ جوانی مرۆڤ و گه‌یشتن به پێستێكی ته‌ندروست و سه‌رنجڕاكێش.
ئه‌م 10 خۆراكه‌ی خواروه واده‌كات پێستت جوان و سه‌رنجڕاكێش ده‌ربكه‌وێت:-
1-شلیك:- ڤیتامین "C" تێدایه یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌شه‌كردنی پێست و پاراستنی له تیشكی خۆر.
2-بیبه‌ری شیرین: ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین "C"، جا ئه‌گه‌ر بیبه‌ره‌كه سه‌وز بێت یاخود سوور یان زه‌رد، جیاوازی نییه، له بیرمه‌كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ژه‌می خواردنه‌كان دایبنێ.
3-چه‌ره‌زات: سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی پرۆتینه و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین "H" كه یارمه‌تیده‌ره بۆ پاراستنی خانه‌كانی پێست.
4-زه‌یتی زه‌یتون: ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین "H" و ڤیتامین "C" كه یارمه‌تیده‌ره بۆ نه‌رم بوونی پێست.
5-قه‌یسی: توێژه‌رانی بواری ته‌ندروستی سه‌لماندویانه، قه‌یسی ماده‌ی پیتا كارۆتین تێدایه دژی داخورانی پێسته و یارمه‌تیده‌ریشه بۆ گه‌شه‌كردن و چالاكی خانه‌كانی پێست.
6-هێلكه: سه‌رچاوه‌یه‌كی سوود به‌خشه بۆ جوان بوونی پێست و ماده‌ی پرۆتین و سیلینیومی تێدایه، ئه‌و كه‌سانه‌ی "كۆلیسترۆڵ"یان هه‌یه، ده‌توانن سپێنه‌ی هێلكه بخۆن، به‌هیچ جۆرێك زیانی نییه بۆیان.
7-سینگی مریشك: پێكهاته‌ی پرۆتین و ماده‌ی سیلینیۆمی تێدایه، یارمه‌تیده‌ره بۆ مانه‌وه‌ی پێست به نه‌رمی، جگه له‌مه‌ش بۆ پاراستنی پێست له داخوران و تیشكی خۆر زۆر به‌سووده.
8-گێزه‌ر: پێكهاته‌ی پیتاكارۆتین و ڤیتامین "A" تێدایه، سوودێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه، نه‌ك ته‌نیا بۆ پێست، به‌ڵكو بۆ له‌شى مرۆڤ.
9-ماسی: سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ به‌هێز بوونی پێست.
10-فاسۆلیا: یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن و زیپكه‌ی پێست، جگه له‌مه‌ش به باشترین خۆراك داده‌نرێت بۆ جوان بوونی پێست.