چاره‌سه‌ركردنى هێڵنج له كاتى دووگيانيدا

K24- هه‌ولێر
سروشتی خانمانى دووگیان یه‌كێك له‌و نیشانانه‌ی تووشی ده‌بێت، "هاتنی هێڵنجه"، به‌و مانایه‌ی ئه‌و خواردنه‌ی خواردوویه‌تی ده‌یه‌وێت فڕیداته ده‌ره‌وه به‌ڵام ناتوانێ، ئه‌م جۆره حاڵه‌ته واده‌كات ئاره‌زووی خواردن كه‌م بكاته‌وه، به‌مه‌ش نه‌خواردنی خۆراك یاخود كه‌می خۆراك زیان به ئافره‌ته‌كه و كۆپه‌ی ناو سكی ده‌گه‌يه‌نێت.
زۆربه‌ی ئه‌و خانمانه‌ى كه تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن له‌كاتی به‌یانیانه، هه‌ندێك خانمى دیكه‌ش ئه‌گه‌رى تووشبوونى ئه‌و حاڵه‌ته‌يان هه‌يه له هه‌ركاتێكدا.
چاره‌سه‌ركردنى:-
1-هه‌وڵبده رۆژانه هه‌ندێك خۆراكی وشك و سووك بخۆ، وه‌كوو "پسكویت و گه‌نمه‌شامی".
2- خۆت به‌دوور بگره له خۆراكى قورس، به‌تایبه‌تی ئه‌و خواردنانه‌ی چه‌وریه‌كی زۆری تێدایه.
3-رۆژانه 8 تا 10 كوپ ئاو بخۆره‌وه، به‌ڵام به هیچ جۆرێك با له‌گه‌ڵ ژه‌می خواردنه‌كان دا نه‌بێت.
4-هه‌وڵبده شله‌ی سارد و به‌ستوو بخۆره‌وه.
5-خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی "لیمۆ"، یاخود بۆنكردنی پارچه‌یه‌ك لیمۆ، زۆر به‌سووده.
6-خواردنه‌وه‌ی شله‌ی "زه‌نجه‌بیل" یاخود خواردنی پسكویتی زه‌نجه‌بیل.
7-له‌كاتی دووگیانی‌دا، هه‌سته‌وه‌ری بۆنكردن زۆر به‌هێز ده‌بێت، بۆيه پێويسته خۆت به‌دوور بگريت له هه‌موو جۆره بۆنێكی قورس، بۆ ئه‌وه‌ی هاتنی هێڵنج زیاد نه‌بێت.
8-ئه‌گه‌ر زانیت ناتوانی خۆراك له‌ناو سكتدا رابگریت ياخود حاڵه‌ته‌كه خراپتر بوو، راسته‌وخۆ سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ له نه‌خۆشييه‌كانى ئافره‌تان بكه.