ڕۆبۆتێک دەبێتە مامۆستای زانکۆ

K24- ههولێر
رۆبۆتێک لە زانکۆی جیوجیانگ لە شاری جیوجیانگ ـی چین وانە دەڵێتەوە.
ڕۆبۆتەکە ناوی (زایومی)ـە و بە شیوەیەک دروستکراوە کە بتوانێت وانەی تۆمارکراو بڵێتەوە و لە توانایدا هەیە وشەی "بەردەوام بە" و "دووبارەی بکەرەوە" بناسێتەوە و ئەو کارە ئەنجام بدات.
تیمی دروستکردنی ئەم رۆبۆتە مانگێکیان پێویستە بۆ ئەوەی یەک رۆبۆت دروست بکەن.