تێچووى كۆشكه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان له حه‌وت شوێنى جيهانى زياتره

K24- هەولێر
ماڵپه‌ڕێكى ئه‌مريكايى تايبه‌ت به شوێنه‌واره گه‌شتييارييه‌كان له راپۆرتێكدا ئاشكرايكردووه، ئه‌و كۆشكه‌ى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان بنياتى ناوه تێچوونه‌كه‌ى له حه‌وت شوێنى شێوێنه‌وارى و گه‌شتيارى جيهان زياتره.
به گوێره‌ى زانيارى ماڵپه‌ڕه‌كه، كۆشكه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان 4.5 مليار ليره‌ى تێچووه، به‌ڵام كۆى گشتى تێچوونى حه‌وت شوێنه‌وارى گرنگى جيهانى 3.5 مليار ليره‌ى توركى بووه.
راپۆرته‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، تێچوونى گريمانه‌يى تاوه‌رى بيزا، له ئيتاڵيا كه له 1173 دانراوه و 3 ساڵ كاتى ويستووه تاوه‌كو دانراوه، ده‌گاته 4 مليۆن و 100 هه‌زار دۆلارى ئه‌مريكايى واته 11 مليۆن و 225 هه‌زار ليره‌ى توركى ئه‌گه‌ر له ئێستادا جارێكى ديكه له ته‌كنۆلۆژياى نوێ بنياتبنرێته‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ره‌مه‌كانى جيزه‌ى ميسر، كه له ساڵى 2250ى پێش زايين بنياتنراوون، ئه‌گه‌ر له ئێستادا بنياتبنرێن 878 مليۆن و 250 هه‌زار دۆلارى ئه‌مريكاييان تێده‌چێت كه به‌رامبه‌ره به 404 مليۆن و 168 هه‌زار ليره‌ى توركيا.
هه‌رچى په‌يكه‌رى "ئازادى"يه كه له نيويۆرك دانراوه، ئه‌گه‌ر به ته‌كنۆلۆژياى نوێ بنياتبنرێت مليۆنێك و 283 هه‌زار و 520 دۆلارى تێده‌چێت كه به‌رامبه‌ره به 3 مليۆن و 515 هه‌زار ليره‌ى توركيا.
پليكانه ناسراوه‌كانى رۆما ئه‌گه‌ر به ته‌كنۆلۆژياى نوێ بنياتبنرێن، 380 مليۆن دۆلارى ئه‌مريكاييان تێده‌چێت كه به‌رامبه‌ره به مليارێك و 42 مليۆن ليره‌ى توركى.
سه‌باره‌ت به په‌يكه‌رى عيساى په‌يامبه‌ر، مليۆنێك و 456 هه‌زار و 777 دۆلارى ئه‌مريكايى تێچووه، كه ده‌كاته 3 مليۆن و 440 هه‌زار ليره‌ى توركى.
هه‌رچى تاوه‌رى ئيڤڵه له شارى پاريس، ئه‌گه‌ر له ئه‌مڕۆدا درووست بكرێت، 31 مليۆن و 184 هه‌زار و 900 دۆلارى ئه‌مريكايى تێده‌چێت، كه به‌رامبه‌ره به 85 مليۆن و 440 هه‌زار ليره‌ى توركى.
راپۆرته‌كه سه‌رنجى بۆ كاتژمێرى بيگ بين، له له‌نده‌ن، ئه‌گه‌ر له ئه‌مڕۆدا درووست بكرێت 222 هه‌زار و 278 دۆلارى ئه‌مريكايى و له به‌رانبه‌ريشدا 608 هه‌زار و 708 ليره‌ى توركى تێده‌چێت.
هه‌رچى كۆشكه هه‌زار ژوورييه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمارى توركيايه، به گوێره‌ى زانيارى ژوورى ئه‌ندازيارانى توركيا، تێچوونى درووستكردنى ئه‌و كۆشكه گه‌يشتووه‌ته 4.5 مليار ليره‌ى توركى، به‌ڵام وه‌زيرى دارايى حكومه‌تى داد و گه‌شه‌پێدانى توركيا رايگه‌ياندبوو، تێچوونه‌كه‌ى يه‌ك مليار و 370 مليۆن ليره‌يه.