پاڵه‌وانییه‌تی واشنتنی كراوه.. كوێری و هیویت به بردنه‌وه ده‌ستیان پێ كرد
K24- هەولێر
له یه‌كه‌مین قۆناخی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی واشنتن‌دا، سام كوێری و لیێتۆ هیوت بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ستهێنا و په‌ڕینه‌وه قۆناخی داهاتوو.
هیویتی 167ه‌مینی ریزبه‌ندی به دوو كۆمه‌له‌ی بێبه‌رامبه‌ر له جۆن پاتریك سمیسی برده‌وه، كه له پالاوتنه‌كاندا بۆ یارییه‌كانی كۆتایی سه‌ركه‌وتبوو، تێنسزانه ئوستڕاڵییه‌كه به ئه‌نجامی 6-3, 6-4 یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان قۆناخ‌دا، كوێری سێ كۆمه‌ڵه‌ی پێویست بوو تاكو له جۆ سۆیدای تێنسزانی ژاپۆنی برده‌وه، كه تێنسزانه ئه‌مریكییه‌كه به ئه‌نجامی 6-3, 5-7, 6-4 یاریه‌كه‌ی برده‌وه.