پێڵاوێكی خانمان به گره‌نتی 1000 ساڵ ده‌فرۆشرێت
K24 – ھەولێر
دیزاینه‌رێكی به‌ریتانی، جۆره پێڵاوێكی بۆ خانمان دروست كردووه، گره‌نتی 1000 ساڵی له‌گه‌ڵدایه.
ئاژانسی هه‌والی "دیلی مل" بڵاویكرده‌وه، "كریستۆفه‌ر مایكڵ شیلیس"، جۆره پێڵاوێكی له 1360 پارچه ئه‌ڵماس و پلاتینێك دروست كردووه، به‌جۆرێك له كاتی رۆیشتندا ئاسووده‌یی ده‌به‌خشێت به قاچه‌كان و ده‌توانرێ له رۆژێكدا زیاتر له 10 كاتژمێر پێی بڕۆیت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره ئازارێك به‌ر قاچه‌كانت بكه‌وێت، جگه له‌مه‌ش پێكهاته‌ی جۆری ئه‌م پێڵاوه وایكردووه، پێڵاوێكی تایبه‌تمه‌ند و به‌هێز ده‌ربكه‌وێت و به‌رگه‌ی هه‌موو جۆره ساردى و گه‌رمييه‌كى وه‌رزه‌كانی ساڵ بگرێت.
هه‌روه‌ها، ئه‌و ئاژانسه بڵاویشكردووه‌ته‌وه، كه شیلیس له‌گه‌ڵ فرۆشتنی ئه‌و جۆره پێڵاوه، گره‌نتی له پێكردنی 1000 ساڵ ده‌داته ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یكرێت.